عه‌لی الحجار و له‌یلا فه‌ریقی بۆ لای یه‌كتر گه‌ڕانه‌وه... |
سكاڵا - به‌لجیكا : هونه‌رمه‌ندی مسری عه‌لی الحجار له‌یه‌كه‌م گۆرانی دیوتۆ به ناوی ( بۆ لای یه‌كتر گه‌ڕاینه‌وه ) بۆوه، كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كورد خاتوو له‌یلا فه‌ریقی كۆی ده‌كاته‌وه به هاریكاری هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر. گۆرانی بۆ لای یه‌كتر گه‌ڕاینه‌وه تێكستی هانی الصغیره و له ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و دابه‌شكردنی موزیكی یحیی الموجی ه. ئه‌وه‌ی شایانی باسه علی الحجار له ستودیۆی اعتماد خورشید له هه‌ره‌م به‌شه‌كه‌ی خۆی تۆمار كردووه و له‌یلا فهریقیش به‌شه‌كه‌ی تری له كوردستان تۆمار ده‌كات. هونه‌رمه‌ند عه‌لی الحجار ڕایگه‌یاند كه به‌م ئه‌زموونه كاتێك ڕازی بوو كاتێ له باشی تێكست و ئاوازه‌كه دڵنیا بوو وه ئه‌م تێكه‌ڵبوونه ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری كورد و ئه‌ره‌ب به‌ده‌ست بێنێت. بێگومان كارێكی وا گه‌وره كه له‌م نووسه‌ر و دابه‌شكردنه به‌ناوبانگانه‌ی میسر له‌گه‌ڵ علی الحجار ده‌بێت پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ سه‌رف كرا بێت!!؟ زۆر جێگه‌ی دڵخۆشكه‌ره‌یه به‌ڵام هێشتا ئێمه گرفتی هونه‌رمه‌ندانی خۆمان زۆر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره و ئه‌گه‌ر جه‌نابی ڕاوێژكاری حكومه‌ت 10٪ ی ئه‌م پاره‌یه‌ی بۆ عه‌ره‌ب ده‌یڕێژێت بۆ هونه‌رمه‌ندێكی كورد ته‌رخانی بكات ئه‌وه دڵنیابن كاره‌كانمان ده‌توانین باشتر بكه‌ین. وه له‌مه‌ش دڵنیاین ئه‌م گۆرانیه‌ی عه‌لی الحجار ته‌نها كه‌ناڵه كوردیه‌كان ده‌دره‌وشێنێته‌وه و به‌س... هیوادارم به‌ڕێزتان له پڕۆژه‌یه‌كی وا هاوبه‌شدا هونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كۆ بكه‌یته‌وه و به هۆیه‌وه بتوانیت ده‌نگی چوار پارچه بكه‌یت به یه‌ك.. |
0 التعليقات:
إرسال تعليق